وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ''دڵنیایی دەدات'' و دەڵێت، دابەشکردنی مووچە له رۆژانی جهژنی نهورۆزیش بهردهوام دهبێت.
رۆژی دووشەممە 14-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به پێویستی دهزانین سهرجهم مووچهخۆران دڵنیابكهینهوه كه دابهشكردنی مووچه تهنانهت له رۆژانی جهژنی نهورۆزیش بهردهوام دهبێت."
وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەش دەدات، خشتهی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە کە دابەشنەکراون، له پێگهی فهرمی وهزارهت رۆژانه بڵاودهكهنەوە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی 5-3-2022 ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 بکرێت، بەبێ لێبڕین.
رۆژی 10ی ئاداری 2022، وەزارەتی تەندروستی وەکو یەکەم وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان دیاریکرابوو، مووچەیان وەرگرت.
رۆژی یەکشەممە 13-3-2022 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتەکە مووچەیان وەرگرت.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.