• بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی ئەلفابێت
  • پەیوەندی: 07509999404

  • بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی ئەلفابێت
  • پەیوەندی: 07509999404

دەربارە

قوتابخانە و باخچەی منداڵانی (ئەلفابێت)ـی ئینگلیزی ناحکومی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە دامەزراوە، دوو دامەزراوەی پەروەردەیین کە لە شاری هەولێر بە سیستەمی ئینگلیزی لە بواری پەروەردە و فێرکردن خزمەت دەکەن.


"ئەلفابێت" لە ڕووی پەروەردە و فێرکردنەوە، هەوڵی داوە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی فێرکردن و فێربوون و ڕەخساندنی ژینگەیەکی نایاب، باشترین کوالێتی بۆ قوتابیانی دابین بکات. 

 


قوتابخانەکە خاوەنی ستافێکی شارەزا و پسپۆڕە کە گرنگی دەدەن بە:

- دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ قوتابیان.
- بەکارهێنانی ستراتیژی نوێی فێرکردن.
- گرنگیدان بە لایەنی دەروونیی قوتابیان.
- هاندانی قوتابیان بۆ بەشداریی چاڵاک.

هەروەها قوتابخانە گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پەیوەندیی لەگەڵ خێزانی قوتابیان لە ڕێگەی:


- ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە کاتی پێویست.
- دانانی پلانی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی قوتابیان.
- بەشداریپێکردنی خێزان لە چاڵاکییەکان
- دابینکردنی ڕاوێژکاری پەروەردەیی.


بەرئەنجامی هەوڵ و کۆششی مامۆستایان و قوتابیان لە ماوەیەکی دیاریکراو و کاتێکی کەمدا ئەلفابێت "پلەی یەکەم" و ئاستی "نایاب"ـی بەدەست هێنا. 


قوتابخانەکە بەردەوام هەوڵی پەرەسەندن و گەشەپێدانی سیستەمی پەروەردەیی خۆی دەدات و گرنگی بە پەرەپێدانی کەسایەتیی قوتابیان دەدات لە ڕێگەی:


- چالاکی جۆراوجۆری وەرزشی.
- چالاکی هونەری.
- چالاکی کۆمەڵایەتی.
- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ.
- دروستکردنی ئەنجومەنی دایکان و باوکان.

 

لە ڕوانگەی "ئەلفابێت"ـدا (قوتابخانە، قوتابی، پەروەردەکار) سێ ڕەگەز و پێکهاتەی سەرەکین لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، هاوکاری و پەیوەندیی پتەوی نێوانیان دەبێتە هۆی:


- باشترکردنی ئاستی خوێندنی قوتابیان.
- دروستکردنی کەسایەتییەکی تەندروست.
- بەرزکردنەوەی متمانەبەخۆبوون.
- پێشکەشکردنی مرۆڤێکی پێشەنگ و سەرکەوتوو بە کۆمەڵگە.

  • theme deafult color