• بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی ئەلفابێت
  • پەیوەندی: 07509999404

  • بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی ئەلفابێت
  • پەیوەندی: 07509999404

زیلینسکی: ئەڵمانیا ئابووریی خۆی خستووەتە پێش ئاسایشی ئۆکراینا

2022-01-11

 
سەرۆکی ئۆکراینا ئەڵمانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئابووریی خۆی خستووەتە پێش ئاساییشی ئۆکراینا. 
 
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رۆژی پێنجشەممە 17-3-2022 بە پەیوەندیی ڤیدیۆیی لە کیێڤەوە قسەی بۆ پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا کرد و رەخنەی لە حکومەتی ئەو وڵاتە گرت. 
 
زیلینسکی گوتی، پێش دەستپێکردنی هێرشەکەی رووسیا، ئەڵمانیا ئابووریی خۆی بە لاوە گرنگتر بووە لە پاراستنی ئۆکراینا. 
 
هەروەها رەخنەی لە پڕۆژەی نۆرد ستریم دوو گرت کە بڕیاربوو گازی سرووشتیی رووسیا بۆ ئەڵمانیا بگوازێتەوە کە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بە بڕیاری ئەڵمانیا، پڕۆژەکە هەڵپەسێرردرا و ئەمریکاش سزای خستەسەر. 
 
ئۆکراینا و چەند وڵاتێکی رۆژئاوایی دژی پڕۆژەکە بوون، چونکە پێیانوابوو دەکرێت ببێتە کارتێکی گوشار بە دەست رووسیاوە و بەو شێوەیە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئۆکراینا و ئەوروپا. 
 
زیلینسکی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەڵمانیا لە ترسی ئابووریی خۆی لە سەپاندنی سزای قورس بەسەر رووسیادا دوودڵ بووە. سەرۆکی ئۆکراینا داوای پاڵپشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ وڵاتەکەی بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا. 
 
دەقی قسەکەی ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا 
 
"کاتێک بە ئێوەمان گوت نۆرد ستریم چەکێک و ئامادەکارییەکە بۆ جەنگێکی گەورە، لە وەڵامدا گوێمان لێبوو کە ئەوە شتێکی ئابوورییە. ئابووری، ئابووری. بەڵام دەرکەوت کە چیمەنتۆی دیوارێکی نوێیە. داوامان لە ئێوە کرد و گوتمان ئۆکراینا پێویستە ببێتە ئەندامی ناتۆ بۆ ئەوەی پارێزراو بێت و دڵنیایی ئەمنیی وەربگرێت، لە وەڵامدا گوێمان لێبوو کە ئەم بڕیارە جارێ لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە و لە داهاتوییەکی نزیکدا نادرێت."
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color